Friday , October 19 2018
Home / Cild / Cild 2 / Jimar 8 / زولف و دەلالەتەكانی له‌ شیعری مەلای جزیری دا

زولف و دەلالەتەكانی له‌ شیعری مەلای جزیری دا

Hêmin OMAR AHMAD

زانكۆی سۆران، فاكه‌ڵتیی ئاداب، به‌شی كوردی، هه‌روه‌ها مامۆستای مێڤان له‌ به‌شی كوردی، زانكۆی بینگۆل.

e-mail: heminahmad40@gmail.com

پوختە

زولف و ده‌لاله‌ته‌كانی له‌ شیعری مه‌لای جزیری دا ناوونیشانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر واتای عیرفانی په‌یڤی زولف وه‌ك ئه‌ندامێك له‌ ڕووخساری مرۆڤ و، خستنه‌ ناو قالبی شیعری عیرفانی و په‌سندانی له‌ چوارچێوه‌ی ئیستێتیكی ده‌ق و چنینی وێنه‌ی شیعرییه‌وه‌. بێگومان شاعیرانی كلاسیكی كورد به‌ شیعری سۆفییانه‌ به‌ناوبانگن و له‌ كانیاوی ته‌سه‌ووفی ئیسلامیدا تام و بۆنیان وه‌رگرتووه‌ و له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ مه‌لای جزیری كه‌ به‌ ده‌ستپێكی شاعیرانی بواری عیرفان داده‌نرێت، ناوبراو زاراوه‌كانی ته‌سه‌ووف و عیرفانی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو شیعره‌كانیدا به‌كارهێناوه‌ و له‌ نێو ئه‌و زاراوانه‌شدا كه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كاریهێناوه‌ بریتییه‌ له‌ زولف و هاوواتاكانی له‌ ده‌وروبه‌ر (سیاق)ی جوداجودادا. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ میتۆدی هیرمینۆتیكی سۆفییانه‌ جۆراوجۆری به‌كارهێنانی ده‌لاله‌ته‌كانی زولف ڕوون ده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باسه‌كه‌ به‌سه‌ر چه‌ند سه‌ره‌بابه‌تێك دابه‌ش كراوه‌، له‌ گرنگترینیان: ناساندنی زولف و شوێنی له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی عیرفانی، زولف و دڵ، زولف و خاڵ و  زولف و شێوه‌كانی و مانا عیرفانییه‌كانی لای مه‌لای جزیری.

وشه‌ی كلیلی: زولف، كه‌ثره‌ت، وه‌حده‌ت، دل، شیعری عیرفانی، مه‌لای جزیری

Dabar Kirin

About Hêmin OMAR AHMAD

Ass. Prof., Department of Kurdish Language and Culture, Bingol University, Turkey. - e-mail: heminahmad40@gmail.com

Check Also

Lêkolîneke Berawirdî li ser “The Interlopers” û “Bêbextî”yê

Ferhat YILMAZ Xwendekarê Doktorayê ye di Beşa Ziman û Çanda Kurdî de li Zanîngeha Dicleyê. …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *